KRG AUSTRALIA

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاس

پەیامی-پیرۆزبایی-سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-بە-بۆنەی-جەژنی-قەوڵتاس

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاس

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، ئەمڕۆ بە بۆنەی جەژنی یارانی قەوڵتاس ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کاکەیی (یارسانەکان) کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی :

بە بۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی (یارسانەکان) لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئارامیدا بەسەر ببەن.
لەم بۆنەیەدا ، بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی دیار و گرنگی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستان دەڕوانین کە بەشدارییەکی کارایان لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵکی کوردستاندا هەیە و جەخت لە پاراستنی مافەکانی کاکەییەکان و گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.

جەژنی یارانی قەوڵتاس پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/1/7

error: Content is protected !!
Scroll to Top