پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2022/04/localimages/prime_minister_masrour_barzani.jpg625b1c9f40959.jpg?center=0.31034482758620691%2C0.50180505415162457&media=1678916050&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132723729660000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی هاتنی جەژنی هەستانەوە (قیامە)، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و تەبایی زیاتر لە نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان و عیراق.
لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە قووڵکردنەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و لێبووردەیی و ئازادی ئایینی لە ههرێمی كوردستان دووپات دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و ئارامیدا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان