پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2022/05/localimages/prime_minister_masrour_barzani.jpg6280d9398e7f0.jpg?center=0.31034482758620691%2C0.50180505415162457&media=1678916050&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132723729660000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
مامۆستایانی كوردستان لە سەردەم و قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستانەوە تا ئەمڕۆ ، ڕۆڵێکی دیار و پێشەنگیان لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پێگەیاندنی نەوەی نوێ و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە هەبووە، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە یادی خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی گشت مامۆستایانی کوردستان لە گەیاندنی پەیامی پیرۆزی پەروەردە و فێرکردن دەکەینەوە.
مامۆستایان دەتوانن لە ڕێگەی پهروهردهیهكی دروست و پێشكهوتووەوە، كۆمهڵگهیهكی تهندروست بنیات بنێن، كۆمهڵگهیهك كه مرۆڤی نیشتمانپهروهر و داهێنەر دروست بكات و بەشێک بێت لە پرۆسەی پێشخستن و گەشەپێدانی کوردستان.
سوپاسی مامۆستایانی کوردستان دەکەم كه سهرهڕای دۆخه نالهبار و سەختەکاندا، بهڵام ههموو ههوڵێكیاندا بۆ ئهوهی پرۆسهی خوێندن بهردهوام بێت. هیوادارم حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری هەموو لایەک، بتوانێت خزمەتێکی زیاتر و شایستەتری مامۆستایانی کوردستان بکات.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان