بۆنەی كۆچیدوایی “حەمایل خان” خانمی یەكەمی كوردستان و
هاوسەری سەركردەی نەمری كورد “مستەفا بارزانی” و دایكی سەرۆك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەریمی كوردستان ، ئیوارەی رۆژی شەممەی ریكەوتی 30.07.2011 لە هۆلی گەورەی كۆبوونەوەكان لە بینای ئۆفیسی نوینەرایەتی حكومەتی هەریمی كوردستان لە شاری سیدنی و لە كۆریكی شایستەی ماتەمینیدا هەڤال دسكۆسیان نوینەری حكومەتی هەریمی كوردستان لە ئوسترالیا پیشوازی لە خەلكیكی زۆری رەوەندی كوردستانی وعەرەب وتوركمان و كلدانی و ئاشوری و سریانی كرد ، لە پیش هەموویانەوە بەریز محسن سامرائی كونسولی گشتی عیراقی فیدرال لە سیدنی و گشت تاقمی كونسولخانەكەی وە بەرێز (باوكی مجاهید ) مستشاریبەرێز نوری مالكی و هەروەها كونسولی عیراق لە كانبرا یەعروب عەنبەكی و،نوینەرانی گشت حزبە كوردستانی وعیراقیەكان و ، پیاوانی ئاینی موسلمان و لە پیش هەموویانەوە ” شیخ الانساری” وپیاوانی گەورەی مەسیحی ولە پیش هەموویانەوە بەریز جبرائیل كساب مەترانی كەنیسە كلدان و ئاشوریە كاسولیكەكانی ئوسترالیاو نیوزیلەندەو مەتران مەلكی مەلكی مەترانی سریانەكان و مەتران ماریاقو دانیال مەترانی كلیسای كۆنی رۆژهەلات، وسمیر یوسف ئەندامی شارەوانی ناوچەی فیرفیلد لە سیدنی ، ئامادە بوان هەمووسەرەخۆشیان پیشكەش بە هەڤال دسكۆسیان نوینەری حكومەتی كوردستان كرد وداوایان لە یەزدانی مەزن كرد كە گیانی خانمی كۆچكردووبە بەهەشتی دیرین شاد بكات و سەبووری خەلكی كوردستان وسەرۆك مەسعود بارزانیش بداتەوە.