KRG AUSTRALIA

پاش ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم نامه‌ی فه‌رمی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا كرد له‌ به‌رواری

پاش ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم نامه‌ی فه‌رمی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا كرد له‌ به‌رواری 11/8/2014 سه‌باره‌ت به‌ داواكردنی یارمه‌تی مرۆیی و سه‌ربازی له‌ حكومه‌تی ئوسترالیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ 27/8/2014 له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی فیدرالی له‌ كانبێرا وه‌زیری


ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا رووبه‌رووی چه‌ند پرسیارێك بۆوه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌یشتن و ناوه‌رۆكی ئه‌و نامه‌یه‌ له‌ لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی ئۆپۆزیسیۆن به‌رێز (تانیا پیلبریسك).

هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا (جولی بیشۆب) له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكی رادیۆی ئه‌ی بی سی ئوسترالیدا راگه‌یاندبو كه‌ هیچ داواكاری كۆمه‌كی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه‌ نه‌كراوه‌ له‌ حكومه‌تی ئوسترالیا ، به‌لام له‌ درێژه‌ی پرسیاره‌كه‌ به‌رێز (تانیا پیلبریسك) ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ نامه‌كه‌ له‌ به‌رواری 11/8/2014 ناردراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئوسترالیا به‌لام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا نكۆڵی ده‌كات وه‌ زانیاری ناراست بلاو ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئوسترالیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌ هه‌ستیا رو گرینگه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیابه‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌ی رادیۆی ئه‌ی بی سی ئوسترالی بكات یه‌كسه‌ر ئاماژه‌ی به‌ لێدوانه‌كه‌ی خۆی كرد كه‌ له‌ به‌رنامه‌ی هه‌والی (سكای نیوز) ئه‌نجامی دابووكه‌ لێكۆلینه‌وه‌ی كردوه‌ سه‌باره‌ت به‌و نامه‌یه‌ وه‌ دڵنیای ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نامه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌رواری 18/8/2014 گه‌یشتۆته‌. وه‌ ناوه‌روكی نامه‌كه‌ گرنگی پێ دراوه‌ له‌ لایه‌ن كۆمیته‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئوسترالیا.
ئه‌م داواكاریه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئوسترالیا چه‌ندین رۆژه‌ بوته‌ بابه‌تی سه‌ره‌كی روژنامه‌كانی ئوسترالیا.
له‌ دواین كوبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئوسترالیا له‌گه‌ل كاربه‌ده‌ستانی ئوسترالیا ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئوسترالیا به‌ ته‌واوه‌تی هاتوته‌ سه‌ر خه‌ت بۆ

 ئه‌وه‌ی هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن به‌لام به‌دوا رێگه‌ چاره‌یه‌كی یاسای و گونجاو

دا ده‌گه‌رێن.

error: Content is protected !!
Scroll to Top