KRG AUSTRALIA

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕێگە بە گواستنەوەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستانەوە دەدات

وەزارەتی-كشتوكاڵی-عێراق-ڕێگە-بە-گواستنەوەی-بەرهەمە-كشتوكاڵییەكان-لە-هەرێمی-كوردستانەوە-دەدات

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕێگە بە گواستنەوەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستانەوە دەدات

دوای هەوڵ و کۆبوونەوە بەردەوامەکانی شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی فیدراڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی ژمارە شەشی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق كە بە سەرۆكایەتیی ئەندازیار عەباس جەبر ئەلمالكی بەڕێوە چوو، بڕیاری دا ڕێگە بدرێت كاڵا و بەروبوومە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ تەواوی پارێزگاكان و بە پێچەوانەوەش بگوازرێنەوە، بەو پێیەی بەرهەمی خۆماڵین و ڕێكارەكانی قەدەغەكردنی تایبەت بە هاوردەكردنی كاڵا كشتوكاڵییەكان لە دەرەوەی عێراق نایانگرێتەوە.

جێی باسە لە كۆبوونەوەكەدا مەرجێك خرایە ڕوو كە دەبێت پشتگیریی خۆماڵیبوونی كاڵا و بەروبوومە كشتوكاڵییەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كشتوكاڵی پارێزگاكانەوە دەربچێت.

error: Content is protected !!
Scroll to Top