KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

هەفتانە زیاتر لە هەزار منداڵ لە سەنتەرەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتیی گەرمیان پەروەردە و فێر دەکرێن

هەفتانە-زیاتر-لە-هەزار-منداڵ-لە-سەنتەرەکانی-چاودێریی-کۆمەڵایەتیی-گەرمیان-پەروەردە-و-فێر-دەکرێن

هەفتانە زیاتر لە هەزار منداڵ لە سەنتەرەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتیی گەرمیان پەروەردە و فێر دەکرێن

لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، چوار ناوەندی پاراستنی منداڵان چاودێریی هەزاران منداڵ دەکەن و گەشەیان پێ دەدەن.
لەو ناوەندانەدا، خولی خۆشنووسی، وەرزشی، مۆسیقا، کۆمپیوتەر و دروومانی، بۆ زارۆکان دەکرێتەوە.
ژیلوان عادل، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی گەرمیان، لەمبارەیەوە گوتی: “ناوەندەکانمان لە کەلار، کفری، خانەقین و ناحییەی ڕزگاریین، بە پێی ئاماری هەفتانەمان، زیاتر لە هەزار منداڵ سەردانمان دەکەن و چاودێرییان دەکەین و گەشەیان پێ دەدەین”.
ئەم ناوەندانە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان سەرپەرشتی دەکرێن و خزمەت بە منداڵان دەکەن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top