KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

نزیکەی ٧٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە

نزیکەی-٧٠٠-هەزار-گەشتیار-سەردانی-ناوچە-گەشتیارییەکانی-هەرێمی-کوردستانیان-کردووە

نزیکەی ٧٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە

لە ڕۆژانی پشووى جەژنی قوربان، نزیکەى ٦٨٩ هەزار و ٨٨٩ گەشتیار، سەردانی شار و سەیرانگە و ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

دەستەى گەشتوگوزار لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاندووە: “لە ماوەی ٦ ڕۆژدا (٢٦ى حوزەیران تاکوو ١ى تەممووزی ٢٠٢٣)، ٦٨٩ هەزار و ٨٨٩ گەشتیار لە شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، کە پێک دێن لە گەشتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، باشوور و ناوەڕاستی عێراق و دەرەوەی عێراق”.

بۆ ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان، دەستەی گەشتوگوزار بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت، ئامادەکاریی تەواوی بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران بە شێوەیەکی شارستانییانە کرد و هەموو هەوڵەکانی خۆیشی بۆ ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و لەبار بۆ گەشتیاران گرتە بەر؛ پلانی پێشوازیکردن لە گەشتیاران بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە و بێکەموکووڕی جێبەجێ کرا و هیچ ڕووداوێکی نەخوزاراو ڕووی نەدا.

error: Content is protected !!
Scroll to Top