مەسرور بارزانی بە یاوەریی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکات
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2023/09/localimages/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939%2C0.49367088607594939&media=1678916050&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133313978320000000)
بە مەبەستی گفتوگۆ و چەند کۆبوونەوەیەک لە بەغدا، سبەی پێنجشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومەت و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکەن.
لەمبارەیەوە پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگاتە ئەنجام و خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکانیان و لە نێویشیاندا مووچەیان پێ بدرێت”.
هەروەها پێشەوا هەورامانی، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: “حکومەتی هەرێم پابەندی ڕێککەوتنەکانە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ؛ سەردانی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی و تیمی حکومەت، پێشاندانەوەی نیەتی سەرۆکوەزیران و حکومەتی هەرێمە بۆ گەیشتنە ئەنجام و چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان، بە تایبەتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە”.