KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

مانگی داهاتوو پرۆسەی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکانی هەولێر خێراتر دەکرێت

مانگی-داهاتوو-پرۆسەی-کۆکردنەوەی-سەگە-بێلانەکانی-هەولێر-خێراتر-دەکرێت

مانگی داهاتوو پرۆسەی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکانی هەولێر خێراتر دەکرێت

پرۆسەی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکانی هەولێر بۆ شەڵتەری سەگە بێلانەکان بەردەوامە و بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، لە مانگی ئاب پرۆسەکە خاو بووەتەوە. ئەو سەگانەی دەبرێنە ئەو شەڵتەرە، خواردن و خواردنەوەیان بۆ دابین دەکرێت.
هێمن محەممەد، بەڕێوەبەری شەڵتەری سەگە بێلانەکانی هەولێر، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: ”تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ سەگی بێلانە لەو شەڵتەرە کۆ کراونەتەوە و زۆرینەیان هی گەڕەکەکانی دەوروبەری هەولێرن”.
ماوەی مانگێکە پرۆسەی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان خاو بووەتەوە و بەڕێوەبەری شەڵتەرەکەش گوتی: ”لەبەر گەرما پرۆسەکە خاو بووەتەوە، چونکە ئەو سەگانەی کە دەهێنرێنە شەڵتەرەکان، نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت، ئەمەش پرۆسەیەکی هەستیارە و لەبەر تەندروستیی سەگەکان دەبێت کەشەکە لەبار بێت.”
هێمن محەممەد، گوتیشی: ”لە مانگی ئەیلوولەوە پرۆسەکە خێراتر دەکەین و لەمەودوا هەوڵ دەدەین سەگەکانی ناو هەولێر کۆ بکەینەوە.”
شەڵتەرەکە لەسەر ڕووبەری ٥٠ هەزار مەتر دووجا دروست کراوە و جێگەی کۆکردنەوەی ٥ هەزار سەگی تێدا دەبێتەوە، تێچووەکەشی زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دینارە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top