KRG AUSTRALIA

لە چوار ساڵدا بە سەرمایەى زیاتر لە 13 ملیار دۆلار پرۆژەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون

لە-چوار-ساڵدا-بە-سەرمایەى-زیاتر-لە-13-ملیار-دۆلار-پرۆژەی-وەبەرهێنان-لە-هەرێمی-کوردستان-جێبەجێ-کراون

لە چوار ساڵدا بە سەرمایەى زیاتر لە 13 ملیار دۆلار پرۆژەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون

لە چوار ساڵی کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان (٢٨ى تەممووزى ٢٠١٩ تا ٥ى تەممووزی ٢٠٢٣)دا، ٢٨٠ پرۆژەى جۆراوجۆرى وەبەرهێنان لە تەواوى هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون، کە زۆربەیان لە لایەن وەبەرهێنەرانی ناوخۆییەوە بووە.
زۆربەى زۆرى پرۆژەکان لە لایەن وەبەرهێنەرانی خۆماڵییەوە بووە کە ٢٧٤ پرۆژە بووە و ٣ پرۆژەش لە لایەن وەبەرهێنەرى بیانییەوە و ٣ پرۆژەش هاوبەش بوون. کۆى ئەو سەرمایەى لەو پرۆژانەش بەگەڕ خراون، ١٣ ملیار و ٥٢٦ ملیۆن و ٨٠٢ هەزار و ٧٤٦ دۆلار بووە.
دابەشبوونی ئەو پرۆژانە بەم جۆرە بووە: هەولێر ١٢٤ پرۆژە، سلێمانی ٧٣ پرۆژە، دهۆک ٥١ پرۆژە، هەڵەبجە ٣ پرۆژە، ئیدارەى سەربەخۆی ڕاپەڕین ٥ پرۆژە، ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان ١٢ پرۆژە، ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ٣ پرۆژە، ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ ٩ پرۆژە.
سێکتەرى سەرەکی کە زۆرترین وەبەرهێنانی تێدا کراوە، پیشەسازی بووە بە ٨١ پرۆژە، دووەمیان بازرگانی بووە بە ٦٩ پرۆژە، سێیەمیان گەشتیاری بووە بە ٣٩ پرۆژە. سێکتەرەکانی دیکەش بریتین لە: فێرکردن ٢٥، نیشتەجێبوون ٢٣، تەندروستی ٢٠، کشتوکاڵ ١٢، وەرزشی ٧، بانکەکان ٢، خزمەتگوزارى ١ و هونەری ١ پرۆژە.
سێکتەرى وەبەرهێنان وەکوو بوارى بەشدار لە گەشەپێدانی وڵاتدا، کاریگەرییەکی بەرچاوى لەسەر پێشکەوتنی ژێرخانی ئابووریی وڵات هەیە، کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا گەشەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیوە و حکومەتی هەرێم لەو بوارەدا هەوڵی ڕژدی داوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top