KRG AUSTRALIA

لە زاخۆ وێستگەیەکی ٤٠٠ کەیڤیی کارەبا دانرا

لە-زاخۆ-وێستگەیەکی-٤٠٠-کەیڤیی-کارەبا-دانرا

لە زاخۆ وێستگەیەکی ٤٠٠ کەیڤیی کارەبا دانرا

وێستگەیەکی ٤٠٠ کەیڤی و هێڵێکی ٤٠٠ کەیڤی بە درێژایی ١٧ کیلۆمەتر بۆ گرێدانی کارەبای تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراق بە توانای هەزار مێگاوات و تێچوونی ١٠ ملیۆن دۆلار لە زاخۆ جێبەجێ کرا.

یەکەمجارە وێستگەی بەم قەبارە گەورەیە و پێشکەوتوو لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

فەرەیدون محەمەد، ڕاوێژکاری وەزارەتی کارەبا و فارس میرخان، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە و شاکر مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک، بۆ ئامادەکاریی کردنەوەی وێستگەکە و چارەسەرکردنی گرفتەکانی سەردانی پڕۆژەکەیان کرد.

error: Content is protected !!
Scroll to Top