لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان شێوەى دانەوەى قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە گۆڕانی بەسەردا دێت
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2023/08/localimages/whatsage-2023-08-23-at-124809.jpg?center=0.43560606060606061%2C0.48484848484848486&media=1678916050&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133372585060000000)
بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەو بارودۆخەى ئێستادا، لەبارەی دانەوەی قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە، گۆڕانکاری لە میکانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەکانی پێشینەى هاوسەرگیری و خانووبەرەدا دەکرێت، بەجۆرێک تێیدا ڕەچاوی دۆخی داراییی هاوڵاتییان بکرێت.
لەمبارەیەوە پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “حکومەتی هەرێم لەو گۆڕانکارییەدا مەبەستییەتی فشار و بارگرانی لەسەر هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان دروست نەبێت و میکانیزمی پێشوو لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندا گۆڕانکاری بەسەردا بێت.”
فەرمانگەى میدیا و زانیاری