قیرتاو كردنی قۆناغی یەكەمی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی تا كۆتاییی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت
پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی، کە دەبێتە شادەماری بووژانەوەی ئابووری، بازرگانی و پیشەسازیی شارەکە، لە کابینەی نۆیەم بەڵێنی تەواوکردنی درا؛ پرۆژەکە لە سێ قۆناغ پێک دێت و تێچووەکەی ٤٠٠ ملیار دینارە، ئێستا دەست بە تێكەڵەكردن و قیرتاوکردنی قۆناغی یەکەمی شەقامەکە کراوە و زیاتر لە ٥٠٠ هەلی کاری ڕەخساندووە.
شاباز سدیق، بەڕێوەبەری پرۆژەكە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند، ” تا كەشوهەوا لەبار بێت، پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی لە تێكەڵەڕێژی و قیرتاوكردن بەردەوام دەبێت”.
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە ٣٤ کیلۆمەتر درێژە و ٥٥٪ـی کارەکانی تەواو بووە، چوار سایدی هاتن و چوونە و پانییەکەشی ١٠٠ مەترە، بە تەواوبوونیشی، قەرەباڵغیی بەشێك لە شەقامەکانی شاری سلێمانی نامێنێت و هاتوچۆی شۆفێران ئاسانتر دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری