Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک › چالاکی ئوسترالیا

چالاكي ئوستراليا

گشت هەواڵەکان

govkrd-5178-1789577335
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات کە پابەندبێت بە ڕێژەی %14.14ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کە ئەنجامی فەرمی و ڕاست و پەسەندکراوی سەرژمێری 2024ـە
govkrd-5172-1789490981
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا کرد
govkrd-5166-1789399393
شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوویان کرد‏

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی تەمموزی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی ئاندۆر بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.

وێرای جەخت کردنەوە لە بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەر دوو حکومەتی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان، لە دوا دیداری ماڵاواییی کونسولی گشتیی بەریتانیا لە ئەرکەکەیدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی ناوبراوی کرد لە ڕابردوودا کار و ئەرکەکانی خۆی بەباشی بەڕێوە بردووە، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.