Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک › چالاکی ئوسترالیا

چالاكي ئوستراليا

گشت هەواڵەکان

govkrd-5178-1789577335
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات کە پابەندبێت بە ڕێژەی %14.14ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کە ئەنجامی فەرمی و ڕاست و پەسەندکراوی سەرژمێری 2024ـە
govkrd-5172-1789490981
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا کرد
govkrd-5166-1789399393
شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوویان کرد‏

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ڕۆژی دووشەممە ٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥ د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ستیڤ لۆتس، سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا – عێراق و جێگری سەرۆکی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و شاندی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا کرد، کە لە زیاتر لە ٣٠ کۆمپانیای ئەمەریکایی پێکهاتبوون.

لە دیدارەکەدا کە تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا ئامادەی بوو، وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران تیشکی خستە سەر هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و بەدیجیتاڵکردنی دامودەزگە حکومییەکان و پێشبردنی ئاستی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان و ئەنجامدانی کار و پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا.

لە بەشێکی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کرا.

هەر لە دیدارەکەدا پشتیوانیی تەواو بۆ کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان لە بوارەکانی وەبەرهێنان نیشان درایەوە و جەخت لەوە کرایەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرگەی بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان واڵایە بە تایبەت کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان.

شاندی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی بەم کار و هەنگاوانەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەو سەردانەی کە ساڵانە ئەنجامی دەدەن بۆ هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا.