KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندیی لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە 5 ملیار دینار بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنى باتیفا دا

سەرۆکی-حکومەت-ڕەزامەندیی-لەسەر-تەرخانکردنی-زیاتر-لە-5-ملیار-دینار-بۆ-دروستکردنی-نەخۆشخانەی-فریاکەوتنى-باتیفا-دا

سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندیی لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە 5 ملیار دینار بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنى باتیفا دا

لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی و بە مەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی ٥ ملیار و ١٦٣ ملیۆن دینار دا، بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە قەزای باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
گوژمەکە لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی تەندروستی خەرج دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top