KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت

سەرۆکی-حکومەت-پەیوەندییەکی-تەلەفۆنی-لە-وەزیری-دەوڵەتی-بەریتانیا-بۆ-کاروباری-رۆژهەڵاتی-ناوەڕاست-پێگەیشت

سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29 ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەیشت .
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ھێرشی ئەم دواییەی کرایە سەر ھەرێمی کوردستان كرا.
سەرۆکی حکومەت، پێزانینی خۆی بە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا گەیاند بۆ بە توندی سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران. هەردوولا هێرشەکەیان بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری وڵات ناوبرد.
لۆرد ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها هاوخه‌می خۆی بۆ گیان لەدەستدانی هاووڵاتییانی‌ بێ تاوان له‌ هێرشه‌كەدا دەربڕی. پاڵپشتی بەریتانیاشی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی دووپاتکردەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لە پەیوەندییەکی بەردەوامدا بن.