Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک ›هەواڵەکان

هەواڵەکان

گشت هەواڵەکان

govkrd-5180-1789626106
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
govkrd-5174-1789562937
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق دەکات
govkrd-5176-1789571926
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ئەمرۆ دووشەممە 5/11، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سینگچۆل لیم کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆریای باشووری کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور کردووە. سەرۆکی حکومەت هەروەها پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی و هاریکاریی حکومەت و گەلی کۆریا دەربڕی.

کونسوڵی گشتیی کۆریا، ستایشیی کاروانی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد و ئاماژەی بەوە دا کە کوردستان هەمیشە لە دڵمدا دەبێت.