KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-کونسولی-گشتیی-ئەڵمانیا-دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 20 ی تەمموز ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلێمێنس زێمتنەر کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .
سەرۆکی حکومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کردووە ، ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داھاتوویدا.
کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، پێزانینی خۆی بۆ ھەماھەنگیی و ھاریکاری بەھێزی دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.