KRG AUSTRALIA

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی ئەڵمانیا دەکات

سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-کونسولی-گشتیی-نوێی-ئەڵمانیا-دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی ئەڵمانیا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، كونسولی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی، پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسولی گشتیی ئەڵمانیا دووپات کردەوە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

کونسولی گشتیی ئەڵمانیا ، ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، ئاماژە بە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا، کە لە کەشێکی ئارام و دیموکراتییانەدا ئەنجام درا، سەرەڕای هەبوونی هەندێک کێشەی تەکنیکی و بێبەشبوونی ژمارەیەکی زۆری دەنگدەران لە مافی دەنگدان.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگی و پێویستیی دەستکردن بە ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە زووترین کاتدا، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

 

error: Content is protected !!
Scroll to Top