KRG AUSTRALIA

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-هەڵسوڕێنەری-باڵیۆزخانەی-ئەمەریکا-لە-عێراق-دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/4 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەیڤد بێرگەر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
هەردوو لا هاوڕابوون لەسەر گرنگيی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیيه‌وه‌ بەزووترین کات.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوه‌کەدا، جەخت لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کرایەوە.
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ئاگرکەوتنەوەکەی بەخدێدا(حەمدانییە) كرد و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی به‌رز نرخاند.

error: Content is protected !!
Scroll to Top