KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-فەرماندەی-هێزەکانی-ئیتالیا-لە-عێراق-و-هەرێمی-کوردستان-دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 4/10، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆلۆنێل دانێیلێ پیزانی فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

لە دیدارەکەدا کە کۆلۆنێل ستێفانۆ سلڤادۆری فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئیتالیای کرد بۆ هاریکاری و پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ فەرماندەی پێشوو خواست لە ئەرکی داهاتوویدا و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی لە فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق و هەرێم کرد.
تەوەری سەرەکی دیدارەکە، گفتوگۆکردن بوو لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە .
شاندی سەربازی ئیتالیا جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی ئیتالیا و هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، بە تایبەتی لە بواری ڕاهێنان کردەوە.

error: Content is protected !!
Scroll to Top