KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەکات

سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-جێگری-یه‌که‌می-سه‌رۆکی-ئه‌نجومه‌نی-نوێنه‌رانی-عێراق-دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی ئۆکتۆبەر ( تشرینی یەکەم)‌ مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی‌ حکومەت هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌ موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنی به‌ جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هیوای سه‌رکه‌وتنی له‌ ئه‌رکەکەیدا بۆ خواست.
لە دیدارەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق و چارەسەکردنی بنەڕەتی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، تاووتوێ کران.