سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای کۆمەڵەی سانت ئیگیدیۆ دەکات
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2023/09/localimages/photo_4_2023-09-17_12-59-31.jpg?media=1678916050?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133394184440000000)
ئەمڕۆ یەکشەممە 9/17 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پرۆفیسۆر لیۆناردۆ جیالۆرێتی بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای کۆمەڵەی سانت ئیگیدیۆ کرد کە ڕێکخراوێکی مرۆییە و بنکەکەی لە رۆمای پایتەختی ئیتالیایە.
لە دیدارەکەدا پرۆفیسۆر جیالۆرێتی کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکەیان خستەڕوو . هەروەها ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی و میوانداریکردنی سەدان هەزار پەنابەر و ئاوارەی لە هەرێمی کوردستان کرد .
سەرۆکی حکومەت پێزانينی هەرێمی کوردستانی بۆ پڕۆژە و کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.