سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2022/10/localimages/photo_-D9-A2-D9-A0-D9-A2-D9-A2--D9-A1-D9-A0--D9-A0-D9-A9_-D9-A1-D9-A3--D9-A1-D9-A6--D9-A1-D9-A5.jpg6342d1e745d07.jpg?media=1678916050?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133097845590000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ڕیزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کۆتاییهێنان بە بنبەستی سياسیی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا و جەخت لە برەودان بە پەیوهندییەکانی هەردوولا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا کرایەوە .