KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکات

سەرۆکی-حکومەت-پیرۆزبایی-لە-سکرتێری-گشتیی-یەکێتیی-نەتەوەیی-دیموکراتی-کوردستان-دەکات

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 11/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ غەفوور مەخمووری، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی شەشەم کۆنگرەی حزبەکەیان و هەڵبژاردنی وەک سکرتێری گشتی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە پێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتمان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان.
سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، سوپاس و پێزانیی خۆی و سەرکردایەتیی حزبەکەی بۆ پیرۆزبایی و پەیوەندیکردنی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

error: Content is protected !!
Scroll to Top