Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک ›هەواڵەکان

هەواڵەکان

گشت هەواڵەکان

govkrd-5180-1789626106
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
govkrd-5174-1789562937
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق دەکات
govkrd-5176-1789571926
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 4/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆگ بورگوم، وەزیری ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی وزەی کۆشکی سپی، گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بواری وزە و ڕۆڵی ئەرێنی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە پاڵپشتیکردنی پیشەسازیی وزە کرد.

هەروەها بیروڕایان لەبارەی دۆخی ئەمنی و ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق لە ژێر ڕۆشنایی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران ئاڵوگۆڕ کرد.

وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا ، پێزانینی خۆی بۆ سەرکردایەتی و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەت لە بابەتی وزەدا دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و داوای پاراستنی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر ژێرخانی وزە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان پابەندە بە کارکردن لەپێناوی بەدیهێنانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا.