KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەت نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێم لە ئەمەریکا دەستنیشان دەکات

سەرۆکی-حکومەت-نوێنەری-نوێی-حکومەتی-هەرێم-لە-ئەمەریکا-دەستنیشان-دەکات

سەرۆکی حکومەت نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێم لە ئەمەریکا دەستنیشان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 7/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (تریفە عەزیز)ی وەک نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا دەستنیشان کرد.

تریفە عەزیز لەم دواییانەدا، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەت بوو. پێشتریش بۆ زیاتر لە 25 ساڵ، لە ئەرکی جۆراوجۆردا لە ئەمەریکا لە کەرتی گشتی و تایبەتدا کاری کردووە. هەروەها لە ساڵانی نەوەدەکاندا نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە واشنتن- DC.

نوێنەری پێشووی حکومەتی هەرێم (بەیان سامی عەبدولڕەحمان)، دوای هەشت ساڵی سەرکەوتوو لە واشنتن دی سی، دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و وەک ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دەرەوە و گۆڕانی کەشوهەوا لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت لە هەولێر دەستبەکار دەبێت. پێشتریش بۆ ماوەی
10 ساڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە بەریتانیا. هەروەها ماوەیەکی زۆریش کاری ڕۆژنامەنووسی کردووە.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی لە هەردوو بەرپرسەکە دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت لە پێناو بەردەوامبوونیان لە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
2023/7/17

error: Content is protected !!
Scroll to Top