سەرۆکی حکومەت لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆدەبێتەوە
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2022/07/localimages/whatsapp-image-2022-07-23-at-63258-pm-1.jpeg62dc333624d93.jpeg?media=1678916050?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133030643190000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموز، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور کرا.
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ وەکو قەوارەیەکی فیدرالی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدرالی لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور دەربڕی کە لە بەرژەوەندی ھەموو ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت .