KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ بەرپرسانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆدەبێتەوە

سەرۆکی-حکومەت-لە-گەڵ-بەرپرسانی-سنووری-ئیدارەی-سەربەخۆی-زاخۆ-کۆدەبێتەوە

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ بەرپرسانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 27 ی ئەیلوول ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ شاری زاخۆ، لە گەڵ بەرپرسانی حکومی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاری ئیدارە و بەرپرسانی دیکەی دەڤەرەکەی کرد بۆ هەوڵ و ماندووبوون و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بە سەرکەوتوویی کە لە ماوەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری گرنگیی لە ناو شاری زاخۆ و سنووری ئیداری ناوچەکە ئەنجام داوە و هەندێکیشان ئێستا لە جێبەجێکردندان. گوتیشی کە خەڵکی زاخۆ قوربانییەکی زۆریان داوە وڕۆڵێکی گرنگییان لە خەباتی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و شایەنی ئەوەن بە شێوەیەکی شایستە خزمەتیان بکرێت.
سەرۆکی حکومەت، بەرپرسانی دەڤەرەکەی ڕاسپارد، کە هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و دووپاتی کردەوە کە بەدەستهێنانی ڕەزامەندی هاووڵاتییان، پێوەری سەرەکی سەرکەوتنی بەرپرسانە.