KRG AUSTRALIA

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن کۆبووەوە

سەرۆکی-حکومەت-لەگەڵ-جێگری-سەرۆکی-ئەنجومەنی-سەرۆکایەتیی-یەمەن-کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ عەیدەرۆس زوبەیدی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و سەرۆکی ئەنجومەنی ئینتیقالیى باشوور کۆبووەوە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن، بە توندترین شێوە هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە کرد و پرسە و هاوخەمی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان فاکتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکە.

Scroll to Top