KRG AUSTRALIA

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە دەکات

سەرۆکی-حکومەت-سەرەخۆشی-لە-وەزیری-پێشمەرگە-دەکات

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە دەکات

ئەمڕۆ شەممە 12/30 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکی.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
وەزیری پێشمەرگە، بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینیی خۆی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

Scroll to Top