ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 8/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە لیوا دڵشاد یوسف کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لیوا دڵشاد یوسف، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.