سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە شانشينى یەکگرتوو دەکات
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2022/09/localimages/photo_2022-09-12_16-14-38-2.jpg631f6f414c0c0.jpg?media=1678916050?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133074640370000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)– ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئەیلوول ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ کۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێتی دووەم، شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوو، لە شاری هەولێر، پرسە و هاوخەمی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستانی لە ڕێگەی کونسولی گشتیی بەریتانیا دەیڤد هانت، بە خەڵکی بەریتانیا گەیاند.
سەرۆکی حکومەت، لە تۆماری پرسەدا، بەناوی حكومەتی هەرێم و گەلی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شانشین و حکومەت و خەڵکی شانشینی یەکگرتوو کرد.