KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-ڕووسیا-لە-عێراق-دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئۆلێگ لڤین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و لێکەوتە نەرێنییەکانی شەڕەکە لە سەر دۆخی ئابووری جیهان و گوزەرانی هاووڵاتییان کرا. سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان کردەوە.