KRG AUSTRALIA

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ژووری بازرگانیی کلدانی ئەمەریکی و دامەزراوەی کۆمەڵگەی کلدانییەکان دەکات

سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-شاندێکی-باڵای-ژووری-بازرگانیی-کلدانی-ئەمەریکی-و-دامەزراوەی-کۆمەڵگەی-کلدانییەکان-دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ژووری بازرگانیی کلدانی ئەمەریکی و دامەزراوەی کۆمەڵگەی کلدانییەکان دەکات

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای
ژووری بازرگانیی کلدانی ئەمەریکی و دامەزراوەی کۆمەڵگەی کلدانییەکان بەسەرۆکایەتی مارتن مەننا کرد.
سەرۆکی ژووری بازرگانیی کلدانی ئەمەریکی و کۆمەڵگەی کلدانییەکان، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکیی و پڕۆژەکانیان لە ئەمەریکا و ھەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا خستەڕوو. ئامادەیی تەواوی خۆشیان بۆ بەشداریکردنی کارا لە پرۆسەی ئاودانکردنەوە و گەشەپێدانی کوردستان نیشاندا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە کوردستان نیشتمانیی ھەموومانە بە گشت پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکانەوە و پێویستە ھەموومان ھاوکار و یارمەتیدەر بین لە پێناو زیاتر پێشخستنی ھەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکھاتەکان.
سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی ھەرێمی کوردستانی بۆ داخوازییە ڕەواکانی کریستییانەکان و پێکھاتە جیاوازەکانی دەشتی نەینەوا و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی جارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو ناوچانە، لە چوارچێوەی ماددەی 140 ی دەستوور کردەوە.

Scroll to Top