KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات

سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-سەرۆک-وەزیرانی-فیدراڵ-دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 3 ی ئۆکتۆبەر ( تشرینی یەکەم) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کرد.

لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی کرا و هەردوولا جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ كردەوە بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان.
هەروەها ژماره‌یه‌ك بابەتی تایبەت بە گوزەرانی هاووڵاتییانی هه‌رێمي كوردستان تاووتوێ کران و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی، پێویستە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بە سەرجەم پێکهاتەکانەوە و ماف و شایستە دەستوورییەکانیان لە سەرتاسەری وڵات، بە هەرێمی کوردستانەوە، لە پێشینەی کارەکاندا بێت.

لە كۆبوونەوەكەدا، پێویستیی بەردەوامبووني كۆبوونەوە هاوبەشەكان و مامەڵەكردن بەشێوەیەکی جیددی لەگەڵ هەموو دۆسییەکان و ڕەخساندنی هەلومەرجی باش بۆ گفتوگۆی بنیاتنەرانە كە ببێتە هۆی چارەسەرەکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووردا، دووپاتکرایەوە.