KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-جێگری-فەرماندەی-گشتیی-هێزەکانی-هاوپەیمانان-لە-عێراق-و-سووریا-دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 3 ی تەمموز، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ كارل هاريس جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد .
لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕی تیرۆر و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی عێراق و سوریا تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان و سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.