KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-ئەڵمانیا-لە-عێراق-دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 21 ی حوزەیران ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرھێناندا ، بارودۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق ، گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پیشمەرگە لە شەڕی تیرۆر و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.

error: Content is protected !!
Scroll to Top