سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی ئیمارات کۆدەبێتەوە
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2022/05/localimages/dsc_8410-1400.jpg628d34ebca196.jpg?media=1678916050?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132978843600000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان ، لە چەند دیدارێکی جیادا لە داڤۆس ، لە گەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات ) کۆبووەوە کە بریتی بوون لە محەمەد عەبدوڵڵا قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدوڵڵا بن تۆق وەزیری ئابووری و سانی ئەلزیودی وەزیری بازرگانی دەرەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا. بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان و برەودان بە توانا مرۆییەکان و حکومەتی ئەلیکترۆنی.