KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی شانشینی بەحرەین کۆدەبێتەوە

سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-لە-گەڵ-شاندی-شانشینی-بەحرەین-کۆدەبێتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی شانشینی بەحرەین کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لە گەڵ شاندی شانشینی بەحرەبن بە سەرۆکایەتی شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا.