سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2024/02/localimages/img_20240213_153410_413.jpg?media=1678916050?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133523012640000000)
ئەمڕۆ سێشەممە 2/13 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دوبەی، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و وزە و سەرچاوە سروشتییەکان و بازرگانيی تورکیا ئامادەی بوون، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە تاوتوێ کرا.
هەردوولا جەختییان لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.