Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک ›هەواڵەکان

هەواڵەکان

گشت هەواڵەکان

govkrd-5162-1789289325
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا دەکات
govkrd-5158-1789111191
په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ساڵیادی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول
govkrd-5154-1789046418
سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی بەریتانی دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەوحەی پایتەختى قه‌ته‌ر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی دەوڵەتی قەتەر کرد و له‌لايه‌ن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر پێشوازی لێ كرا.

سه‌رۆكی حکومەت، بە ناوی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی میری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەکەیان و گەلی قەتەر کرد و هيواى خواست خوای مەزن گيانى کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامى و دڵنه‌وايى بە هەمووان ببەخشێت.

میری قەتەڕ ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمی و بەشداری سەرۆکی حکومەت لە پرسەکەیاندا دەربڕی.