سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2023/01/localimages/img_1328.jpg63be772259d16.jpg?center=0.37448559670781895%2C0.48973607038123168&media=1678916050&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133178972780000000)
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 1/11، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت، بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
سەرۆکی حکومەت لە بەغدا، لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتییەکانی عێراق، سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک کۆمار لەتیف ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری دەکرێت.
هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگەکان وچارەسەرکردنیان تاووتوێ دەکرێت.