Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک ›هەواڵەکان

هەواڵەکان

گشت هەواڵەکان

govkrd-5180-1789626106
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
govkrd-5174-1789562937
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق دەکات
govkrd-5176-1789571926
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ئەمڕۆ سێشەممە 6/23 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا كرد كە پێكهاتبوو لە زیاد ئەبولەتیف ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا لە پارتی پارێزگاران و پەرلەمانتار ئەحمەد حوسێن لە پارتی لیبڕاڵ و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان ، وەزیری پێشووتری هەردوو وەزارەتی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی و کۆچ و پەنابەران.

شاندەکە کورتەیەکیان لەبارەی کار و چالاکییەکانی گرووپەکەیان لە پەرلەمانی کەنەدا و ئامانجی سەردانەکەیان خستەڕوو کە بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی کەنەدایە.

شاندەکە ئامادەیی وڵاتەکەیان بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشاندا.

سەرۆکی حکومەت وێڕای خۆشحاڵی نیشاندان بە سەردانەکە، سوپاسی پشتیوانیی و هاریکاری کەنەدای کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشخستن و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کەنەدا دووپات کردەوە.