Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک ›هەواڵەکان

هەواڵەکان

گشت هەواڵەکان

govkrd-5180-1789626106
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
govkrd-5174-1789562937
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق دەکات
govkrd-5176-1789571926
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 9/10، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی سەربازيی بەریتانی بە سەرۆکایەتيی جێگری ئادمیراڵ ئیدوارد ئاڵگرن، ‌ڕاوێژكارى باڵای به‌رگريى به‌ريتانى بۆ کاروباری‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا کرد.

لە کۆبوونەوەدا کە کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئەمنیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی مێژوویی و هاوئاهەنگی و هاریکاریی ئەمنی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.

سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیری و هاریکاریی شانشینی یەکگرتوو و هێزەکانی هاوپەیمانان دووپات کردەوە.

پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.