KRG AUSTRALIA

English

گشت هەواڵەکان

جۆری بابەتەکان

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا لە عێراق دەکات

سه‌رۆكی-حکومەت-پێشوازى-له‌-باڵيۆزى-فه‌ره‌نسا-لە-عێراق-دەکات

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ سێشەممە 11ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و دوايين گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی و پێکهینانی حکومەتی نوێی عێراق کرا.
گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.