Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک ›هەواڵەکان

هەواڵەکان

گشت هەواڵەکان

govkrd-5180-1789626106
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
govkrd-5174-1789562937
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق دەکات
govkrd-5176-1789571926
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە بەغدا، له‌گەڵ قاسم ئەلئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کۆبووەوە.

له‌ دیدارەکەدا، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئاماژەی بە گرنگیی سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا کرد و گوتی شانازی بە هەرێمی کوردستانەوە دەکەین کە خەبات و قوربانییەکی زۆری داوە و ڕۆڵێکی دیاری لە هێنانەدی سیستەمی سیاسیی ئێستای عێراقدا هەبووە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی ڕۆڵی گرنگیی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پشتیوانییەکەی لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان کرد .

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێی فیدراڵ بۆ خزمەتکردنی گشت پێکهاتەکان بێ جیاوازی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی هەرێمی کوردستان .