KRG AUSTRALIA

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكى هه‌نگاريا كۆبووه‌وه‌

سه‌رۆكی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-له‌گه‌ڵ‌-سه‌رۆكى-هه‌نگاريا-كۆبووه‌وه‌

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكى هه‌نگاريا كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ شەممە 10ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له‌گەڵ کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا کۆبووەوە.
له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا،گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌نگاريا و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرا.
سەرۆکی حکومەت خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی هەنگاریا دەربڕی و سوپاسی وڵاتی هەنگاریای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان . سەرۆکی حکومەت هەروەها خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەنگاریا دووپات کردەوە.
سەرۆکی ھەنگاریا وێڕای ستایشکردنی قارەمانیێتی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش ، ئاماژەی بە ئاسایش و سەقامگیریی و پێشکەوتن و ئاوەدانیی شاری ھەولێر و ھەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی ھەمەلایەنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەربڕی .
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.

error: Content is protected !!
Scroll to Top